به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی گه رمیان  
 
  جل و به‌رگێکی تایبه‌ت 09/26/2017 12:36pm (UTC)
   
 
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مایل به‌ریتانی با‌سی کرد که‌پیاوێکی به‌ریتانی ناوی کریس ئێبیجره‌پاش شه‌ش ساڵ له‌هه‌وڵدان توانی جل و به‌رگێکی تایبه‌تی منداڵان دروست بکات که‌ره‌نگه‌که‌ی ئه‌گۆڕێ به‌پێی پله‌ی گه‌رمای له‌شی منداڵ‌. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌که‌رایگه‌یاند که‌کریس گرێبه‌ندێکی به‌ست له‌گه‌ڵ یه‌کێ له‌کارگه‌کانی جل و به‌رگ به‌نرخی 20.4 ملیۆن دۆلار . کریس ناوی له‌م داهێنانه‌تازه‌یه‌ی خۆی نا (به‌یبی گلۆ). ئه‌ڵێ گۆڕینی ره‌نگی جل و به‌رگ به‌پێی پله‌ی گه‌رمای له‌شی منداڵ یارمه‌تی دایکان و باوکان ئه‌دات که‌زوو ئاگاداری باری ته‌ندروستی منداڵه‌که‌یانبن له‌ئه‌نجاما ئه‌بارێزرێ له‌وه‌ی تایه‌کی زۆر گه‌رمی توشبێ و که‌س ئاگای لێ نه‌بێ. کریس له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی جاین و کوڕه‌که‌ی ئارۆن ئه‌ژێ له‌به‌شی سۆفۆلك له‌به‌ریتانیا. ئه‌ڵێ بیرۆکه‌ی ئه‌م داهێنا‌نه‌م بۆ هات کاتێ که‌ته‌ماشای راپۆرتێکم ئه‌کرد له‌سه‌ر نه‌خۆشی منداڵ و ترسناکی تای گه‌رم له‌سه‌ریان باتایبه‌تی ئه‌گه‌ر دایك و باوك زوو هه‌ست به‌و تایه‌نه‌که‌ن بۆیه‌ئه‌ڵێ تا شتێکی نادیاره‌به‌ڵام گۆڕینی ره‌نگی جل و به‌رگ شتێکی دیاره‌و به‌چاو ئه‌بینرێ. ئه‌م کاره‌شایه‌سته‌یه‌که‌شه‌ش ساڵ کاری به‌رده‌وامی بۆ بکرێ له‌گه‌ڵ زانایان و 1.1 ملیۆن دۆلاری لێ سه‌رف کرا بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ماده‌ی ره‌نگه‌که‌که‌تێکه‌ڵ به‌و لۆکه‌یه‌ئه‌بێ که‌جل و به‌رگه‌که‌ی لێ دروست ئه‌کرێ. به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئه‌و جل و به‌رگانه‌ سێ ره‌نگیان لێ دروست کراوه‌شین و په‌مبه‌یی و سه‌وزی کاڵ به‌ڵام ره‌نگیان ئه‌گۆڕدرێ و ئه‌بێته‌سپی ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمای له‌شی منداڵه‌که‌تێپه‌ڕێ له‌37 پله‌ی سه‌دی. 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 


ماڵپه‌ڕی گه‌رمیان به‌لاته‌وه چۆنه‌؟
باشه
خراپه
نازانم

(View results)


  Advertisement
Today, there have been 49273 visitors on this page!
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=