به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی گه رمیان  
 
  خانه‌قین 04/26/2024 10:43am (UTC)
   
 

خانه‌قین

  


خانه‌قین شارێکی کوردستانییه‌ که‌وتۆته‌ باشووری کوردستان، قه‌زایه‌ و تائێستا سه‌ربه‌ پارێزگای دیاله‌یه‌‌. سنووری ئیداره‌ی خانه‌قین له‌نێوان هێڵی پانیی (Latitude 343469 N) وه‌ هێڵی درێژی (Longitude 454006 E). ڕووبه‌ر‌ی ئیداریی 3915 کم2، و به‌رزایی‌ له‌ ئاستی ده‌ریاوه 201 مه‌تر
قه‌زای خانه‌قین که‌وتۆته‌ نێوان قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ باکووره‌وه‌. قه‌زای مه‌نه‌لی و شاخی حه‌مرین سنووری له‌ باشووردا دیاری ده‌کات. ڕووباری سیروان له‌ ڕۆژئاوا و سنووری عێراق و ئێران له‌ ڕۆژهه‌ڵات. له‌ ساڵانی هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ژماره‌ی دانیشتووانی به‌ 175000 که‌س مه‌زه‌نه کراوه‌ ‌. به‌ڵام ‌ڕاستی ژماره‌ی دانیشتووانی ‌ نه‌زانراوه له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌لا‌ی حکومه‌تی عێراق بو گۆڕینی دیمۆگرافییای شاره‌که‌.
زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری دانیشتووانی خانه‌قین کوردن و به‌ زاراوه‌ی که‌ڵهوڕی و گۆرانی زمانی کوردی قسه‌ده‌که‌ن که‌ هه‌ندێ جار،‌ به هه‌ڵه به‌ فه‌یلی ناویان ده‌بردرێت. کوردی فه‌یلی زاڕاوه‌یه‌کی دیکه‌ی زمانی کوردییان ‌هه‌یه‌، ئه‌ویش زاڕاوه‌ی (لوڕی و له‌کی)یه.‌ زۆربه‌ی دانیشتووانی باشووری خانه‌قین به‌ره‌و شاری مه‌نه‌لی و به‌دره‌وجه‌سان له‌ به‌شی ئێراق و ئیلام و کرماشان له‌ به‌شی ئێران، لوڕن یا له‌کن و به‌و زاڕاوه‌یه‌ قسه‌ده‌که‌ن. له‌ ڕووی ئایینییه‌وه‌ ئیسلامن و به‌شێکی زۆری شیعه‌ مه‌زهه‌بن به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش سوننه‌. به‌شێکیش کاکه‌یی و سنجاوی‌. بێجگه‌ له‌ کورد، ژماره‌یه‌کی تورکمان، عه‌ره‌ب، جووله‌که‌ و مه‌سیحی و سابئی و مه‌ندائی له‌ خانه‌قین دژین. له‌به‌ر هه‌مه‌ڕه‌نگی ئایینی و مه‌زهه‌بی پێکهاته‌ی دانیشتووانه‌که‌ی، ژماره‌یه‌کی زۆری حوسه‌ینیه‌ی شیعه‌ و مزگه‌وتی سوننه‌ی‌ تێدایه‌. کڵێسایه‌کی مه‌سیحی تییدایه‌. سیناگوگی جووله‌که‌کانیش تێدابوو‌، به‌ڵام له‌ ساڵانی دوای دامه‌زراندنی ئیسرائیل و ده‌رکردنی جووله‌که‌کان له‌ خانه‌قین، ڕووخێنرا. ‌
له‌ ساڵانی حوکمی رژێمی به‌عسدا، گۆڕانکارییه‌کی زۆر به‌سه‌ر پێکهاته‌ی دانیشتووانه‌کیدا هات که‌ به‌ پرۆسه‌ی (ته‌عریب) ناسراوه‌. کوردی ڕه‌سه‌نی خه‌ڵکی شاره‌که‌ به‌زۆر ده‌رکران و دوورخرانه‌وه‌ بۆ باشووری عێراق، عه‌ره‌بی ئه‌وێ له‌ شوێنه‌کانیان نیشته‌جێ کران. ده‌ستکرا به‌ ڕووخاندنی دیهاته‌کان وه‌کوو بانمیل، مه‌لا عه‌زیز، قوله‌ یه‌هودی و پێوکه‌ونه‌یکه‌نه‌ و چه‌ندین دیهاتی دیکه‌. ڕووخاندنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی خانه‌قین که‌ به‌پاڵاوگه‌ی ئه‌ڵوه‌ند ناسرابوو. گواستنه‌وه‌ی کرێکاره‌کانی بۆ شاره‌کانی دیکه‌ی عێراق. درووستکردنی چه‌ندین گه‌ڕه‌ک بۆ نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌بی ته‌عریب له‌ خانه‌قین، بۆ نموونه‌: گه‌ڕه‌کی (شعلة) له‌ ئه‌رکه‌وازی، (7 نیسان) له‌ کارێز، ( الاشتراکیة) له‌ مه‌ڵکشای، (آبو عبیدة ابن الجراح) له‌ عالیاوه‌ی کوێخا زۆراب، (التآمیم) له‌ تۆڵه‌فرۆش، (الشیبانی) له‌ یوسف به‌گ که‌ هه‌ر گه‌ڕه‌کێکی له‌ (100-150) خانوو بێکهاتبوو.
شاری خانه‌قین زۆر دێرینه‌، به‌درێژایی مێژوو شوێنی نیشته‌جێی مرۆف بووه‌. هه‌بوونی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن که‌ به‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌روات، ڕۆڵێکی دیاری هه‌بووه‌ له‌ ئاوه‌دانیبوونی و‌ به‌پیتکردنی خاکه‌که‌ی. زه‌ویوزاری ده‌وروبه‌ری ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن بۆ کشتوکاڵ و‌ به‌کارهێنراوه‌ هه‌ر بۆیه‌ مرۆڤ لێی نیشته‌جێ بووه‌ و بۆته‌ خاڵیکی گرنگی ڕێگای هاتووجۆ له‌ نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا که‌ ئه‌وسا به‌ ڕێگای خراسان ناسراوه‌،
له‌ سه‌رده‌می مه‌مله‌که‌تی کۆتییه‌کان (8 سه‌ده‌ پ. ز.)، ناوی خانه‌قین وه‌کوو (ئاوارتیوم) هاتووه‌. له کا‌تی تێپه‌ربوونی ئه‌سکه‌ندی گه‌وره به‌و ناوچه‌یه‌دا (3 سه‌ده‌ پ.ز.)‌ ناوی وه‌کوو (ئارتیمیتا ) له‌ مێژووی یونانی کۆن هاتووه‌. ناوی مه‌رکه‌زی ویلایه‌تی سابینا له‌ نووسراوه‌کانی ‌سه‌رده‌می ئاشورییه‌کان به‌ (خودون) هاتووه‌ که‌ ده‌کاته‌ شوینی ئیستای خانه‌قین.
له‌ کتابی {المسالک و الممالک، أبو القاسم عبد الله بن أحمد، بن خرداذابه/ ساڵی 300 هجری – 912ی میلادی مردووه‌} لاپه‌ڕه‌ی 3 و 7 ناوی خانه‌قین هاتووه‌ وه‌ک {طسوج-ناحیه} که‌ حه‌وت فه‌رسه‌خ له‌ جه‌له‌ولاو و شه‌ش فه‌رسه‌خ له‌ قه‌سری شیسرینه‌وه‌ دووره‌.
له‌ کتابی (معجم البلدان، یاقوت الحموي ساڵی 621ی هجری 1227ی میلادی، لاپه‌ڕه‌ی 340 به‌شی دووه‌م) ناوی خانه‌قین به‌م شێوه‌یه‌ هاتووه‌{خانقین: بلدة من نواحي السواد في طريق همذان من بغداد، بينها وبين قصر شيرين ستة فراسخ لمن يريد الجبال، ومن قصر شيرين إلى حلوان ستة فراسخ؛ قال مسهر بن مهلهل: وبخانقين عين للنفط عظيمة كثيرة الدخل، وبها قنطرة عظيمة على واديها تكون أربعة وعشرين طاقاً، كل طاق يكون عشرين ذراعاً}
قال عتبة بن الوعل التغلبي:كأنك يابن الوعل لم تر غارة ... كورد القطا النهيَ المعيف المكدرا
على كل محبوك السراة مفزع ... كميت الأديم، يستخفَ الحزورا
ويوم بباجسري كيوم مقلية ... إذاما اشتهى الغازي الشراب وهجرا
ويوم بأعلى خانقين شربته ... وحلوان حلوان الجبال و تسترا
و لله يوم بالمدينة صالح ... على لذة منه، إذا ما تيسرا.
له‌کتابی {صبح الاعشی، ساڵی 821ی هجری نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن الشیخ ابی العباس أحمد القلقشندي (756-827ی هجری)، به‌شی چواره‌م لاپه‌ڕه‌ی 403 ناوی خانه‌قین هاتووه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ که‌ حه‌وت فه‌رسه‌خ له‌ جه‌له‌ولاوه‌ شه‌ش له‌ قه‌سری شیرینه‌وه‌ دووره‌.
‌ ئاشکه‌رایه‌ که‌ هاتنی هێزی ئیسلام بۆ خانه‌قین پاش شه‌ڕی جه‌له‌ولا بووه‌ له‌ نێوان موسلمانان و ساسانییه‌کان له‌ ساڵی (16 هجری - 637 میلادی)، شه‌ڕه‌که‌ 8 مانگی خایاند و موسلمانن سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وام بوون له‌داگیرکردنی ناوچه‌که‌ به‌ره‌و خانه‌قین و حه‌لوان (سه‌رپێڵ زه‌هاو). که‌واته‌ هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوی خانقین بووه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێستا. له‌کاتی هاتنی مه‌غول بۆ داگیرکردنی به‌غدا له‌ ساڵی (635 هجری) خانه‌قین به‌ته‌واه‌ی ڕووخێنراوه‌، له‌ تۆڵه‌ی شکاندنی هێڕشی پێشتریان له‌ ساڵی (634 هجری). خانه‌قین ناوی وه‌کوو (کاروانسه‌را و حه‌لوان)یش هاتووه‌، حه‌لوان یان ئه‌لوان، ئه‌لوه‌ن ناوی مه‌که‌زی چه‌ند شاریک بووه‌ که‌ ده‌کاته‌ ئێستای سه‌رپێڵ زه‌هاو.
قه‌زای خانه‌قین پێکهاتووه‌ له‌م ناحییانه‌ی خواره‌وه
قه‌زا، ناحییه، ڕووبه‌ر
1.خانه‌قین، مه‌رکه‌زی قه‌زا 1288 کم2
2.مه‌یدان 579 کم2
3.قوره‌توو 927 کم2
4.جه‌له‌ولا 467 کم2
5.قزرله‌بات (سه‌عدییه‌) 654 کم2
سه‌رجه‌م 3915 کم2
ناوو ژماره‌ی خانووی دێهاته‌کانی خانه‌قین که‌ ته‌عریب کران یان ڕووخێنران:
ناوی دێ، ژماره‌ی خانوو
1. ئه‌باسی، 30
2. عه‌بدوڵڵا به‌گ، 50
3. عه‌بدوڵلا گۆران، 40
4. عالیاوه‌ی گوێخا زۆراب، 30
5. عالیاوه‌ی سالم، 45
6. ئه‌مین باپیر، 20
7. ئه‌که‌وازی، 300
8. ئاوای ئه‌کبه‌ر حه‌یده‌ر، 15
9. ئاوای عه‌لی به‌گ، 48
10. ئاوای حاجی، 150
11. ئاوای خه‌یری، 20
12. ئاوای خه‌لیل به‌گ، 54
13. ئاوای مه‌حمه‌د شێربه‌گ، 74
14. ئاوای مه‌ردان، 30
15. ئاوای موباره‌ک خان، 64
16. ئاوای سه‌ید مه‌حمه‌د، 40
17. ئاوای سه‌ید ڕه‌شید، 30
18. ، ئاوای سه‌یده
19. ئاوای شێرگ، 80
20.،  ئاوای توتگ
21. بانمیلی کوێخا حه‌بیب، 40
22. بامیلی کوێخا نامدار، 95
23. بامیلی شه‌ریکه‌، 400
24. بانزه‌مان، 15
25. باوه‌ ئیسماعیل، 20
26. باوه‌ مه‌حمود،  30
27. باوه‌پڵاوی بنئیمام،  41
28. باپڵاوی قه‌ڵا ، 44
29. دێی ئه‌حمه‌د هیلال ، 60
30. دێی عه‌لیمرای، 80 نیشته‌جێكردنی 150 خانوو
31. دێی فه‌تحوڵلابه‌گ،  80
32. دێی گه‌ره‌پڵه‌،  40
33. دێی هاجه‌ره‌،  20
34. دێی حوسه‌ین به‌گ، 40
35. دێی جه‌ماله‌ له‌ک، 40
36. دێی مه‌جید قادر ئاغا، 500
37. دێی مه‌حمود عه‌لیخان، 25
38. دێی مه‌لا حه‌سه‌ن، 15
39. دێی قادر جومعه‌، 50
40. دێی سه‌ید خه‌لیل، 200
41. دێی تایر ئاغا، 70
42. دێی تایر به‌گ، 40
43. دارا، 45
44. داره‌ خه‌سره‌و، 20
45. داره‌خورمای مه‌حمه‌د سالم، 20
46. داره‌خورمای سه‌ی غه‌ریب، 30
47. دێی موسا عوسمان، 40
48. ذه‌ککه‌ی حاجی برایم، 90
49. ده‌ککه‌ی حاجی قادر، 50
50. ده‌روه‌نجق50نیشته‌جێکردنی ، 150
51. دڕوو، 30
52. گاکوڵ، 80
53. گه‌بیه، ‌80
54. ، گۆمه‌زه‌رد
55.،  گوڕکوشی بچووک
56. گوڕکوشت گه‌وره، ‌70
57. ئیمام مه‌حمه‌د، 35
58.،  ئیمام ره‌زا
59. جه‌براوه‌ی عه‌بدوڵلا به‌گ، 15
60. ، کانی بز
61. کانی ماسی، 50
62. کانی ماسی باجه‌ڵان، 30
63. کانی شێرنه، ‌23
64. کانی زه‌رد، 45
65. ، کارز بان، 250نیشته‌جێکردنی 100 ماڵ
66.،  کارز خوار150نیشته‌جێکردنی 100 ماڵ
67. که‌لای میره، ‌30
68. خێڵی، 18
69. خه‌یاڵ، 15
70.،  خدر به‌در
71. خدری بچووک، 28
72. کیه‌ودی، 70
73. میه‌خاس، 52
74. مه‌لا عه‌زیز، 35
75. مه‌لا ره‌حمان، 40
76. مه‌لا ته‌یب، 70
77. مه‌لکشای،150
78. ماڵاس، 48
79. مه‌رکه‌ز حدود، 60
80. مه‌رکه‌ز حدود (مه‌حمه‌د شوکری) ، 70
81. مه‌لاکونار، 60
82. مه‌نزه‌ریه، ‌30
83.،  موسته‌فا پاشا-
84. نه‌فتخانه‌، 200
85. نه‌یکه‌نه‌، 36
86. نوری میکایل، 50
87. په‌له‌چه‌فتی کاکه‌ییه‌کان، 100
88. په‌له‌چه‌فتی کویخا شامرای، 50
89. پاڵکانه‌، 70
90. پویکه‌، 30
91. قامیشڵان، 37
92.،  قه‌ڵا
93. قه‌ڵه‌مه‌ی خواروو، 20
94. قه‌ڵه‌مه‌ی سه‌روو، 60
95. ، قه‌سرولمه‌لیک
96. قوله‌ یه‌هودی، 80
97.،  ره‌حامله
98. رزگاری، 40
99.،  سه‌ید ئه‌حمه‌د
100 . سه‌وزبڵاخی بچووک (تازه‌ دێ)، 30
101. سه‌وزبڵاخی گه‌ور،ه، ‌60
102. سه‌ی ره‌حمان، 50
103. شێره‌وان، 70
104.،  شامرای وڕگه
105. تۆله‌فروش، 200
106. وه‌دووری
107. یوسف به‌گ، 150
سه‌رجه‌م 107 دێ 6377 خانوو
ناوو ژماره‌ی خانووی دێهاته‌کانی ناحیه‌ی مه‌یدان که‌ ته‌عریب کران یان ڕووخێنران:
ناوی دێ، ژماره‌ی خانوو
108. عه‌لی په‌کان، 76
109. عه‌ره‌به‌کان
110. ئاوبار، 70
111. بێلوله، ‌130
112. باخوبه‌ره، ‌60
113. باخی نارینه، ‌150
114. بانه‌بی، 70
115. بانگامیشان، 10
116. چیاره‌زا، 60
117. دێی کویخا ڕه‌حیم، 25
118. دێی شێخ میحیه‌دین، 15
119. دێی سووته‌ک، 60
120. دار ئیمام، 30
121. دار ئیمامی خواروو، 30
122. ده‌ربه‌ند بێلوله، ‌25
123. گه‌رمه‌ک، 50
124. گورگنووشی خواروو، 30
125. گوردگنووشی سه‌روو، 25
126. حاجی له‌ڕ، 150
127. حه‌سار، 20
128. هومه‌رمل، 25
129. هۆرێن، 300
130. کانی بووره‌که، ‌20
131. کانی ژاڵه، ‌30
132. کانی کرمانج، 70
133. که‌متاران، 35
134. که‌ورزه‌ناڵ، 60
135. خێڵی یاقو، 50
136. خه‌ڕگنه، ‌32
137. خوڕخوڕی خواروو، 25
138. خوڕخوڕی سه‌روو، 55
139. کونه‌قه‌ل، 20
140. کوێره‌ک، 130
141. مه‌یدان، 100
142. میشیاو، 48
143. ناودێ، 30
144. ناوده‌روون، 30
145. ناومه‌چه‌ک، 15
146. قه‌سڵانی سه‌روو، 30
147. قه‌ره‌چه‌م، 65
148. قه‌سڵان، 39
149. سه‌راو، 25
150. سه‌رته‌ک، 40
151. شێخ ڕه‌زا، 50
152. شێخان، 60
153. شاوازی، 45
154. شمشێرگوڵ، 72
155. سۆڵاوه، ‌40
156. تازه‌دێی حاجی له‌ڕ، 15
157. تۆڤگه، ‌90
158. زه‌ڵگه، ‌50
159. ژاڵه‌ناو، 46
سه‌رجه‌م 52 دێ 2828 خانوو
ناوو ژماره‌ی خانووی دێهاته‌کانی ناحیه‌ی قوره‌تو که‌ ته‌عریب کران یان ڕووخێنران:
ناوی دێ، ژماره‌ی خانوو
160. عه‌لی خاڵه، ‌25
161. عه‌لی میر، 100
162. ئاوای عه‌بدولره‌حمان جیهانبه‌ش، 100
163. ئاوای گه‌وره، ‌150
164. ئاوای غه‌یدان، 25
165. ئاوای سوهان، 10
166. عه‌زاوی، 15
167. به‌نه‌بوور، 35
168. باریکه، ‌80
169. به‌ردی عه‌لی خواروو، 45
170. به‌ردی عه‌لی سه‌روو، 40
171. چیاسورخ، 25
172. چوارکڵاوی فه‌ره‌ج که‌ریم، 8
173. چوارکڵاوی فه‌ره‌ج سه‌عید، 80
174. چوارکڵاوی کوێخا موسته‌فا، 80
175. دێی عه‌لی شه‌ریف، 70
176. دێی فه‌ره‌جی مه‌لا سلیمان، 12
177. دێی خه‌لیفه‌، 50
178. دێی سه‌یده‌ڵان، 50
179. دێی ناوجه‌وه‌ڵ
180. دێی قادر ئاغا، 50
181. دێی سه‌ید شه‌فی
182. دێی ساڵه‌خان، 250
183. داوره، ‌70
184. گۆڕه‌شه‌له، ‌500
185. حه‌وشکوڕی، 150
186. جه‌براوه، ‌25
187. کانی په‌موو، 35
188. خدری سه‌رد، 30
189. خدری شێخ غه‌ریب، 60
190. مه‌حمود قه‌جه‌ر، 500
191. مه‌جید سالار، 150
192. ناوبار، 15
193. پیرۆزخان، 120
194. پشتپانگ، 20
195. قه‌ڵاته‌په‌ی خواروو، 30
196. قه‌ڵاته‌په‌ی ناوه‌ڕاست، 10
197. قه‌ڵاته‌په‌ی سه‌روو، 20
198. قه‌ره‌چه، ‌30
199. قوره‌توو، 250
200. ره‌زوار، 50
201. ه‌نگه‌ری خواروو، 25
202. سه‌نگه‌ری سه‌روو، 24
203. سه‌رچه‌م20،
204. سه‌رقزل، 40
205. سه‌ی موسته‌فا، 40
206. سه‌یکه‌وان، 28
207. تازه‌دێی چیاسورخ، 15
208. تازه‌دێ، 30
209. تازه‌شار، 30
210. ته‌نووره، ‌28
211. ته‌په‌رووز، 20
212. توپئه‌سکه‌ر، 30
213. وه‌لی ئاغا، 40
سه‌رجه‌م 54 دێ 3735 خانوو
ناوو ژماره‌ی خانووی دێهاته‌کانی ناحیه‌ی قه‌ره‌غان (جه‌له‌ولا). له‌ساڵانی 1975-1977، هه‌موو دێهاته‌کانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قه‌ره‌غان گوازرانه‌وه‌ بۆ خوارووی عێراق و عه‌ره‌بی عه‌شیره‌تی دلێمی، جبووری و کروی نیشته‌جێ کران له‌ شوێنیان:
ناوی دێ، ژماره‌ی خانوو
214. ئه‌حمه‌د گوڵه، ‌32
215. ئه‌ڵووش، 100
216. عه‌سرییه‌، 80
217. ئاوای فه‌ره‌ج30
218. ئاوای گه‌وره‌250،
219. ئاوای سڵێمان، 30
220. بێگاڵی، 55
221. بنه‌باخ30
222. که‌شکوڵ، 20
223. مێدان، 12
224.قه‌ڵا، 50
225. سه‌یده‌کان، 15
226. سه‌لوانیه‌، 35
227. ته‌په‌ چه‌رمی، 40
سه‌رجه‌م 14 دێ 779 خانوو
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 


ماڵپه‌ڕی گه‌رمیان به‌لاته‌وه چۆنه‌؟
باشه
خراپه
نازانم

(View results)


Today, there have been 62399 visitors on this page!
This website was created for free with Own-Free-Website.com. Would you also like to have your own website?
Sign up for free