|
|
|
|
|
|
|
|
که لار
شارى كه‌لار ( 185) كم له‌شارى سلیمانیه‌وه دوره‌وه 80 كم دوره له‌وولاتى ئیرانه‌وه .ژماره‌ى دانێشتوانى كه‌لارله ئیستادا زیاد له 100000 هه‌زارده‌بێت ،21000 مال تیدا ئه‌ژى . که لار به قه ڵای شێرۆانه و ده ریای سیروان به ناوبانگه. خه ڵکی شاری که‌لا ر به گه رمیانی ناسراون. که لار سه‌نته ره بۆ ناوچه ی گه رمیان.
قه ڵای شێروانه له ساڵی 1800 دروست کراوه. قه ڵای شیرۆانه واك ئنتیکه خانه به کار ئه‌ینێت.
به‌هوَى كه‌مى ئاو له هه‌ندێك گه‌ره‌كى شارى كه‌لار ئه‌بێت ژنان وكچانى ئه‌و شاره به نوره ئاوپربكه‌ن .
توبا عبدالله ژنى ماله‌وه‌یه "ئه‌وه‌نده ئاومان كه‌مه ،ئه‌بێت دراوسیكه‌مان ئاوپربكات ،ئه‌وكات ئیمه ئاوپرده‌كه‌ین ".
نسیر لتیف به‌ریوه‌به‌رى ئاوى كه‌لار " كێشه‌ى كه‌مى ئاو به‌هوَى كوَنى پروَژه‌ى ئاوى كه‌لاره‌وه‌یه ،چوَنكه پروَژه‌كه بوَ3000ماڵ دروستكراوه به‌لاَم ئێستا ئاوده‌نێرێت بوَ10000مال.
سیسته‌مى ئاوله‌كه‌لار زوَر كوَنه‌له سالاَنى 1985 دروَستكراوه،كه له‌وكاته‌دابوَ3000ماڵ دروستكراوه،له سه‌عاتێكدا 300 متر مربع ئاوى هه‌بووه .له ئێستادا ئه‌م پروَژه ئاو ده‌نیرێت بوَزیادله 10000هه‌زارماڵ.
به هوَى كه‌مى ئاو له‌شارى كه‌لار به‌ریوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار 27بیرى یاسایى لیداوه ،وه هاوولاتیانیش زیاد له 100 بیرى ئیرته‌وازى به‌شیوه‌یه‌كى نایاسایى لیداوه .
.حكومه‌تى هه‌ریمیش له مانگى 3 ئه‌مسال بریارى داوه كه كه‌س بوَى نیه بیرى ئیرته‌وازى لیبدات تاوه‌كو به‌پرسى شاره‌وانى نه‌بێت .بوَیه له‌وكاته‌وه لیدانى بیرى ئیرته‌وازى زوَركه‌مبووته‌وه .
فرمێسك كچه قوتابیه‌كه دانیشتوى گه‌ره‌كى شیروانه‌یه‌خوَزگه‌م به‌وانه‌ى له‌ریگه‌ى بیرى ئیرته‌وازیه‌وه‌یه ئاو وه‌رئه‌گرن ،ئاوه‌كه‌ى ئێمه هه‌موو قوراوه‌وبه‌كه‌ڵكى خواردنه‌وه نایه‌ت "
به‌هوَى نارازیبوون له ئاوى ماڵانیان زوَرێك له هاوولاتیان په‌نایان بوَهه‌لكه‌ندنى بیرى ئیرته‌وازى بردوه،به‌پى ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌ست كوردش گلوپ كه‌وتووه ته‌نها له ماوه‌ى دووساڵى رابرددو زیادله 300 بێر دروَست كراوه له شارى كه‌لارو ده‌وروبه‌رى .
ئازاد جمشیر به‌ریوه‌به‌رى خوپاراستن له‌مه‌ر هه‌ڵكه‌ندى بیر ووتى "هه‌ڵكه‌ندنى بیرى ئیرته‌وازى له‌لایه‌ن هاوولاتیانه‌وه به‌شتێكى ناره‌واى ئه‌بینم ،بوَچى بێن ئاوى ژیرزه‌مینى وولاته‌كه‌مان ده‌ركه‌ین .واپیویست ئه‌كات سودى زیاتر له‌رووبارى سیروان وه‌ربگرێن " .
زوَرینه‌ى هاوولاتیانى شارى كه‌لار له پێسى ئاوى خواردنه‌وه ده‌ترسن كف،`له ترسى تووش به‌نه‌خوَشى له چیشتخانه‌كانى شارى كه‌لار ئاوى كانزایى دانراوه .
ده‌هه‌زارى ماڵى كه‌لار له‌رِیگه‌ى رووبار‌ى سیروان ئاو وه‌رئه‌گرن.زوَرینه‌ى ئه‌و مالانه‌ى ئاوله روویارى سیروانه‌وه وه‌رئه‌گرن گڵه‌یى له وه‌ئه‌كه‌ن كه قورولیته‌یه و به‌كه‌ڵكى خواردنه‌وه نایه‌ت .
زوَرینه‌ى هاوولاتیانى شارى كه‌لارو ناحیه‌ى رزگارى گوَمانێان هه‌یه له پاك وخاوینى ئاوى خواردنه‌وه‌وه وه له‌وه ئه‌ترسن كه به‌هوَى پێسى ئه‌و ئاوه‌ى كه دیته ماڵه‌كانیانه‌وه تووشى نه‌خوَشى ببن .
ئافتاو واحید ژنی ماله‌وه ته‌مه‌ن 45 سال پێسى وقوراوى ئاوه‌كه هه‌رئه‌وه‌نیه به كه‌ڵكى خواردنه‌وه نایه‌ت، به‌ڵكو به‌هوَى ئه‌وه‌ى كه قوراو بوو هینمام بوَمیرده‌كه‌م توره‌بوو لێم .
ئامینه‌كریم قادر ژنى ماله‌وه له‌گه‌ره‌كى سیروان "ئاوى كه‌لار به‌كه‌ڵكى خواردنه‌وه نایه‌ت پێسه، " ئامینه نمونه‌ى به‌و هێناوه كه به چاوى خوَى بێنێ‌و یه‌تى مشك وسێیسركه‌ى تیدابووه.
به‌ریوه‌به‌رى ئاوى كه‌لار ووتى پروَژه‌ى ئاوى كه‌لارله ئێستا ئاوده‌نیریت بوَشارى كه‌لار و ناحیه‌ى رزگارى، ئاوى كه‌لاربه‌ده‌زگاى پاك كردنه‌وه‌ى ئاودا ئه‌روات كه پى ده‌وترێت فیلته‌رنشین وه ئاوه‌كه پاكه به‌لام رِه‌نگى ئاوه‌كه لیڵه، به‌لاَم ئاوى ناحیه‌ى رزگارى به فیلته‌رنشین ناروات وه پاك ناكریته‌وه .
ئازاد على جمشیر لیپرسراوى ژینگه پاریزى كه‌لار ئاوى كه‌لار له‌رووى خواردنه‌وه‌وه 100%پاكه‌له ناوپروَژه‌كه به‌لاَم به‌هوَى شكان وتیكچوونى هه‌ندى بورى گه‌ره‌كه‌وه له‌وانه‌یه ئاوه‌كه پیس بیت وه ، ئاوه‌كه لێله به‌هوى كارگه‌ى چه‌ولمه‌وه یه‌كه له‌سه‌ر رووباره‌كه‌یه.
مشیر له‌مه‌ر ئه‌و جهازانه‌ى كه له تاقیگه به كارى دینن ووتى جهازه‌كانمان به كه‌ڵك نایه‌ت ، هه‌موو ئه‌جهیزه‌ى حه‌قڵ بوو ئیستا ئه‌وانێش له‌كاركه‌وتوون ،به‌لاَم فحس به‌كترولوجى وكیمیاویمان هه‌یه.وه زوَریك له وئاوانه ئه‌نیرین بوَتاقیگه‌ى سلیمانى .
له ئیستادا به‌هوَى ئه‌وه‌ى كه روَژانه ژماره‌ى دانێشتوانى شارى كه‌لار زیاد ده‌كات بوَیه پیوَیستى به‌وه‌هه‌یه كه پروَژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى لى ئه‌نجام بدرێت .
نسیر به‌ریوه‌به‌ر به میدیاى راگه‌یاند‌سالێكى دیكه كه‌لار كێشه‌ى ئاوى نامێنێت تاوه‌كو 25 سالى دیكه، له‌به‌روارى 20/7/2005 ده‌ست كراوه به دروست كردنى پروَژه‌ى ئاوى كه‌لار له گردى به‌رده‌سور ،به‌به‌هاى ده‌ملیون وپینجسه‌د هه‌زار دولار، سرعه‌ى پروَژه‌كه 3500 مه‌تره له سعاتێكدا.
پیس بوونى ئاو ئه‌بێته هوَى دروست بوونى نه‌خوَشى .
به‌ریوه‌به‌رى تاقیگه‌ى كه‌لار ووتى "لاى ئیمه هێچ ئاماریكمان تومارنه‌كردوه ده‌رباره‌ى ئه‌و نه‌خوَشیانه‌ى كه‌له‌ریگه‌ى ئاوه‌وه په‌یدائه‌بێت ،به‌لام پیس بوونى ئاو ئه‌بیته هوى دروست بوونى نه‌خوَشیكانى وه‌ك كولیراو گرانه‌تا و ئینتهاب ریخوَله‌كان وچه‌ندجوره‌نه‌خوَشیه‌كى تر.
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|