من ده‌ڵێم .......... تۆ ده‌لێی
من ده‌ڵێم .......... سه‌یرم كه
تۆدهڵێى .......... گیانت فیداكه
من ده‌ڵێم .......... چاوت جوانه
تۆدهلێى .......... دونیادووره‌نگه
من ده‌لێم .......... دلم ئه‌سیره
تۆدهلێى .......... كه‌زۆر دووره
من ده‌لێم .......... چاوت بكه‌وه
تۆدهڵێى .......... من له‌یاد كه
من ده‌ڵێم .......... دلم مه‌شكێنه
تۆدهلێى .......... من ده‌شكێنم من
من ده‌ڵێم .......... دلمت برد
تۆ ده‌ڵێى .......... به‌منت سپارت
من ده‌ڵێم .......... دڵم شكاوه
تۆ ده‌ڵێى .......... چاك ده‌بیێته‌وه ماندوه
من ده‌لێم .......... بم ێنه
تۆ ده‌ڵێى ........... سه‌یریكه نابێت
من ده‌ڵێم .......... به‌ته‌نیا جێم ده‌هێلى
تۆ ده‌ڵێى .......... توانات نیه
من ده‌ڵێم .......... به‌ته‌نیاى سه‌خته
تۆ ده‌ڵێى .......... ئه‌مجاره‌به‌خته
من ده‌ڵێم .......... خواله‌گه‌ڵت بێت
تۆ ده‌ڵێى .......... چه‌ند تاله‌قسه‌كانت
ئــــه‌سیری تـــۆم
زۆرده‌مێکـه ئــــه‌سیری تـــۆم
چیتر ته‌فره‌نـــا خــــۆم ده‌ڕۆم
تۆش بۆ خـۆت فرمێسک ڕۆکه
یادگاریـــه‌کــان تـــاوتوێ کـــه
وه‌فـــا لای تـــــۆ بێگانــــه‌یـــه
هه‌رچی ده‌ڵیــــی بــه‌هانه‌یــه
ده‌ڕۆم و نــــاگـــه‌ڕێــمـــــه‌وه
دوور به دوور سه‌ر ئه‌نێمـــه‌وه
لــه ڕۆژه‌وه‌ی تـــۆم نــاسیــوه
هیچ خۆشیم لـــه‌خۆم نــه‌دیوه
تاڵاوی دونیات پــێ چێشتـــم
ساتــێ بــــه ئاوات نه‌گه‌شتم
نــۆره‌ی تۆیـــه چــاوه‌ڕوانـــی
ســـودی نیــه پـــه‌شیمــانـی
ده‌ســتت لــه‌یــه‌خـه‌م بێته‌وه
ئیتــر مــــنــت بیــــر چێتــه‌وه
چاوه‌ڕونتم
هه‌تاکو که‌ی چاوه‌ڕوان بم وه‌ک گوڵێک له‌ڕێی شه‌ماڵ
ئه‌ی نازانی که تۆ نه‌بیت بێ به‌هاره چوار وه‌رزی ساڵ
وه‌کو شاخی به‌ٿری ده‌ریا له‌ناو عه‌شقا توامه‌وه
له‌ناو باخی خۆشه‌ویستیت وه‌ک نه‌مانێک ڕوامه‌وه
ده وه‌ره‌وه وا پـــــه‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌شـم چاوه‌ڕوانه
وه‌ک هه‌تاوێ وه‌ره ژوورێ بــــا تێپه‌ڕێ ئه‌م شه‌وانه
کێ گوێ له‌ده‌نگی من ده‌گرێ خه‌می من ده‌خواته‌وه
کێ وه‌کو تــــــۆ له‌ناو دڵما گڕی عه‌شق ده‌خاته‌وه
بۆچی نایه‌ی وه‌ک شه‌پۆلێک ده‌ستم بگری به‌ره‌وکه‌نار
هه‌تا عه‌شقم وه‌کو مه‌لێک له‌باڵ بدا بۆ دوا هه‌وار
دوا هه‌واری عه‌شقی ئێمه وه‌ک سێبه‌ری دار چناره
له ژێر چڵێک وه‌ک دوو باڵدار ئه‌ڕوانینه ئــــه‌و بناره
ده‌مه‌وێت
من ده‌مه‌وێت نه‌ك ته نها خـــــۆم
به‌ڵكو گشت دونـــــیا بزانێ
تۆ چه‌نێكت من خۆشــــــــــم ده‌وێ
ده‌مه‌وێت له‌چاوی ئه‌ستێره‌كانــــدا
ببینم چـه‌د بیــــرم ده‌که‌ی
به‌گه‌ڵای دره‌ختـه‌كانیشــدا
بزانم چاه‌ڕێــی دیدارم ده‌که‌ی
ده‌مه‌وێت عه‌شقت بۆ من له ووشه ماره‌كه‌یتوو
هۆنراوه‌که‌م بـۆ بنووســــــــــــی
گشت عاشقێكی پێ سه‌ر ســـــــــــام كه‌ی
ده‌مه‌وێت له گشت ڕۆژنامه و گۆڤارێكـــــدا
ئه‌و هۆنـــــــــــراوه یه تـۆماركـــــــــه‌ی
تا هه‌موو كه‌س بزانـــێ خۆشت ده‌وێم
بۆم بنووسه .. تا ده‌توانی بۆم بنووســـــه
با هه‌ست به ترپه‌كانی دڵت بكه‌م
بۆم بنووسه چه‌نێكت خۆش ده‌وێـــــم
با كه‌مێ له ژین ، منیش خۆم بایی كـه‌م
بۆم بنوســـــــــــه‌وه به ووشــه‌كانــــــت
به بیره‌كانیشت دیساینم ـكه
ده‌مه‌وێت بزانــم هێنده ی ووشه
هێنــده‌ی عه‌شــــــــــــــق
هێنده ی راستــی خۆشـــــــت ده‌وێــــــــــم
تابـــزانم گه‌ر له كۆڵانه‌كانی دۆزه‌خ
یان كوێستانه‌كانــــــی به‌هه‌شتیشدا بی
منیش لـــــــــــــه‌وێــــم
ده‌مه‌وێت بزانم چه‌نێكت خۆش ده‌وێم
بــــۆم بنـــووســـه بــــۆم بـــــنووســـه
شیرینه‌كه‌م
له‌م وه‌رزی سه‌هۆل به‌ندانی عه‌شقا
رِێم پێ بده
به شێنه‌یی پێناسه‌ی خۆمت بۆ بكه‌م
له من دوور به
هه‌لاله‌یه‌كی ژاكاوم له‌وه‌ته‌ی هه‌م به ئازارا گۆش كراوم
له‌وه‌ته‌ی هه‌م
ته‌نیاییه‌ك گیانی له لیته كێشاوم
به‌لام گیانه
تۆ چله نیَِرگزێكی ساوای بۆیه منیش رِێت پێ ناده‌م
له‌گه‌ل مندا سروودی خه‌م بلێیته‌وه
گه‌ر رِه‌هێله‌ی ماچه‌كانت باران باری سه‌ر په‌له‌ش بێ
چیای خه‌مم ناشواته‌وه
من دلنیام ئه‌گه‌ر ئه‌مرِۆش له‌كه‌لاوه‌ی باوه‌شمدا ئۆقره بگری
به‌یانیه‌ك
وه‌ك نه‌وره‌سێ له بال ده ده‌ی
ئه‌م هه‌واره‌م جێ ده‌هێلی و جارێكی تر ته‌نیام ده‌كه‌ی
چوار به‌ڵێنت پێده‌ده‌م ....
به‌ڵێنی یه‌که‌م
وەرە ماڵمان
هەرچی سێ‌و و پرتەقال و هەنارمان هەیە
بە تۆی دەدەم
تەنانەت ئەو سێوە مێخەک رێژەی
لە جوانترین رۆژی عەشق پێم درا
بەڵێنی دووەم
وەرە لام
تەنیام لە ماڵەوە
دایکم چۆتە بازاڕ
داوێک بۆ تەسبیحە پساوەکەی بکڕێت
وەرە کەس لە ماڵەوە نییە
ملوانکەکەی دایکم و
کتێبە کۆنەکانی باوکم بۆ تۆ
بەڵێنی سێیەم
دەمێکە پاسارییەکی بریندارم لەلایە
ئێستا باڵەکانی تەواو جاک بۆتەوە
وەرە با بەیەکەوە هەڵیفڕێنین
با بەیەکەوە ئازادی ببینین
بەڵێنی چوارم
کە "ماچ"ـە
وەرە دوای خورادنەوەی پێکێ شەراب و
قوڵبوونە لە چاوەکانت و
هەڵمژینی هەناسەکانت
"ماچت" دەکەم
(دلێكي سوتاو)
تاكه‌ی ئاوێزه‌ی خالي گۆنات بم
تاكه‌ی فريشته‌ی خالی گۆنات بم
تاكه‌ي جه‌ژنه‌كه‌م گريان و زار بێت
تاكه‌ي خه‌يالم غه‌رقي خوێناوبێت
تاكه‌ي چاوه‌ڕێ ماچی لێوا ن بم
تاكه‌ي بزه‌ی لێو نه‌يه به ميوان
تاكه‌ي خه‌يالي ياري به‌جێ ما‌و
تاكه‌ي چاوه‌رواني سه‌ر دلم بگريت
له‌خۆشي بێ به‌ش ژيانم ببرێت
نه‌مزاني به‌خوا ژيان ئاوايه
شه‌للا نه‌بومايه ئاله‌م دونيايه
ته نیایی
به‌یانێکیش بێ تۆ داهـات
ته‌نیایی لام ئه فسانـه‌یــه
یادگاری ڕۆژانی زووت
جیهانێکـــی وێرانـــه‌یــه
چرای ماڵی من خامۆشـه
ژیان لــه لام بێگانــه‌یه
بێ ماڵئاوا، تۆ ڕۆیشتی
مـــه‌لــی دڵــم بێلانــه‌یه
ئه‌م ئازه‌ره‌ت له گه‌ڵمایه
ئه و دڵه م بۆت دێوانه یه
من نه‌م زانی بۆچی زیزبووی
تۆرانه‌که‌ت بـه هانــه‌یـه
ماڵێک له عه‌شق
ده‌مه‌وێ ماڵێک دروست که‌م
پربێ له سروشت و جوانی
هه‌ر وێنه‌ی تؤ هه‌ڵه‌واشم
بؤدیکؤرو نه‌خشه‌کانی
له په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌که‌مدا
گوڵیش دانانێم بؤ چوانی
تؤ خؤت یه‌ک پارچه هه‌ر گوڵی
په‌رچه‌میش گه‌ڵا کانی
خؤ سوره‌یاش هه‌ڵناواسم
بؤڕوناکی ژوڕێکی سارد
هه‌ر تؤش ده‌که‌م به هاوسه‌رم
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن مه‌ودام بدات
خؤزگه
خؤزگه من شانه‌یه‌ک ده‌بوم
بؤ هاوڕێیه‌تی په‌رچه‌مت
دڵیشم وه‌کوو ئاوێنه
هه‌ڵواسیایه له به‌رده مت
تاپێت بڵێم خؤشم ئه‌وێ
تؤش باوه‌ڕم پێ بهێنه
ئاره‌زوت بوو بمکه به مؤم
هه‌موو شه‌وئ بم سوتێنه
بمکه به گوڵی سه‌ر سنگت
ئه‌گه‌ر سیس بووم بم ژاکێنه
به‌ڵام توخوا تکا ده‌که‌م
به دابڕان مه‌م ناسێنه
شیرینه‌كه‌م
نه‌كه‌ی پێ بنێیته شاری دلم
نه‌كه‌ی به‌كوچه و كۆلانه‌كانیدا پیاسه بكه‌ی
با ئاوری هه‌ناسه‌كانی غه‌ریبیم نه‌تسوتێنن
له‌ره‌وه‌زی چاوه‌كانتا ده‌رم بێنه
له‌هۆشمدا
ئۆقره مه‌گره
باسیروانی سه‌رشێتی فرمێسكه‌كانم نه‌تخنكێنن
تكا ده‌كه‌م
له‌پێ ده‌شتی دلی ماتم
رِه‌شمالی عه‌شقت هه‌لمه‌ده
تا تاریكی ده‌ڤری رِازه‌كانتی دانه‌پۆشیوه
بارگه‌وبنه‌ت بپێچه‌وه
به‌دیار چرای نه‌هامه‌تیم مه‌گیرسێوه
بم به‌خشه
بم به‌خشه گه‌ر نه‌متوانی له ئێواره ژوانێكا
نیگا شه‌رمنه‌كانم
به‌ره‌و چاوانی تۆ هه‌تفرِیَنم
بمبه‌خشه
گه‌ر نه‌متوانی په‌پووله‌ى ماچه‌كانم وه‌ك شه‌ونمێ
به‌لێوته‌وه بنیشیَنم
بمبه‌خشه
نه‌من بۆم ده‌كرێ بۆ تۆ بم
نه دلی تۆش بۆی ده‌كرێ باخچه‌یه‌كی پرِسایه بێ
تا شه‌كه‌تی له جه‌سته‌ما بته‌كێنێ
حه‌زم ده‌كرد
به ش وباشێ گه‌لای دره‌خته یاخی بووه كانی ته‌مه‌نم
بوه‌رێنی وخه‌مه‌كانم بكه‌یته خه‌و
حه‌زم ده‌كرد
سه‌ری گێژم له‌سه‌ر بالی خۆشه‌ویستیت چاو لێك بنێ
بۆ تۆ بژیێ و بۆ تۆش بمرێ
تۆ نوستبووی !
ئه‌و ئێواره‌یه‌ی من هاتمه‌وه
تۆ نوستبووی !
له باوه‌شی خه‌وێکی قووڵ
پاڵکه‌وتبووی،
تۆ نوستبووی، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی
خه‌ونێکی ناخۆش ده‌ستی له بینه قاقات
گیرکردبێت
په‌یتا په‌یتا ڕه‌نگی ڕوخسارت ئه‌گۆڕا
جارێک بزه‌یه‌کی ناسک ئه‌که‌وته
سه‌ر لێوه‌کانت
ئه‌مگووت ئۆخه‌ی ئیتر منیش
دڵته‌نگ نابم
هێنده‌ی پێ نه‌ده‌چوو خه‌مێک
شێوه‌ی روخساری ده‌گۆڕایت
چاره‌م نه‌بوو، له ناخه‌وه بۆ خه‌می تۆ
وه‌ختبوو دڵم له‌ت له‌ت ئه‌بوو
* * *
ئه‌و ئێواره‌ی من هاتمه‌وه
له خه‌و ڕابووی، پرچت هه‌مووی
ئاڵۆزکابوو
چاوت هێشتا خه‌واڵوو بوو
به پشتی ده‌سته‌کانت
چاوه‌کانت هه‌ڵکڵۆفین
به سه‌رسووڕمانێکه‌وه تێت ڕوانیم
که‌مێک تێم ڕامایت
وه‌ک بڵێێ دوو دڵبی له ناسینه‌وه‌م
ئۆقره‌م نه‌گرت
وتم گوڵم من ئه‌و پارچه‌م له دڵی تۆ
که ده‌مێکه لێت وون بووه
زه‌مانێکه قه‌ده‌ر لێکی دابڕاندوون
ئێستا بۆ لات هاتووه‌ته‌وه
* * *
ئه‌و ئێواره‌ی من هاتمه‌وه
هه‌ورێکی ڕه‌ش
به‌ری ئاسمانی ماڵه‌که‌تانی گرتبوو
تۆ وه‌ک شێتێ یه‌خه‌ی ڕێبوارانت ئه‌گرت
تا له خودا تکا بکه‌ن
ئه‌و په‌ڵه ڕه‌شه لابه‌رێ
به‌ڵکو ئه‌مشه‌و له ڕوخساری ئه‌ستێره‌یه‌ک
ڕومه‌تی یارت ده‌رکه‌وێ
* * *
ئه‌و ئێواره‌ی من هاتمه‌وه
له بێده‌نگی ئه‌و شاره خامۆشه‌دا
گوێم له ترپه‌کانی دڵم ده‌گرت
تۆیش به کڕی
له تاریکی حه‌وشه‌که‌تان پیاسه‌ت ده‌کرد
من هیچ که‌سێکم نه‌بینی له گه‌ڵتدابێ
به‌ڵام تۆ هه‌ر قسه‌ت ده‌کرد
کاتێک که لێت ووردبومه‌وه
بینیم ڕۆحم له گه‌ڵتدا پیاسه‌ی ده‌کرد
ڤالانتاین
ملوانکه‌یه‌ک
له گوڵی سور ده‌هۆنمه‌وه‌و
ئه‌مشه‌و ده‌یکه‌مه گه‌ردنت
هێلانه‌یه‌ک
به‌گه‌ڵا و گوڵی ئه‌رخه‌وان درووستده‌که‌م
ده‌یکه‌مه کۆشکێکی بچوک
بۆ هاتنت
شیعرێ له ئه‌وین و هه‌ست و له ڕاموسان
ده‌چنم و
ده‌یکه‌م به ئاوازی ئه‌وین بۆ خه‌وتنت
ئه‌ستێره‌کان
بۆ ئه‌م ماڵه پڕ له ئه‌فسانه و له حه‌زه
بانگده‌که‌م و
له ژوورسه‌رت ده‌یانکه‌مه مۆم و چرا بۆ ئه‌مشه‌وت
مانگ
ده‌که‌مه تابلۆیه‌کی گه‌ڕۆکی سه‌یروسه‌فا
ده‌بێ هه‌تا ئاوا ده‌بێت
له‌نجه بکات و هه‌ڵپه‌ڕێ
تا ئاسوده‌یی له دڵتا ده‌ستی ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕت
که خۆرهه‌ڵهات
من له‌به‌ر ده‌متا وه‌ستاوم
تۆ له نێو گوڵ و گه‌ڵادا هێنده نه‌ماوه بزربی
تۆ نوستوویت و چاوه‌کانت داخستوه
باڵات بووه به سێبه‌ری دڵی من و
هه‌ناسه‌ت سۆزی عه‌شقێکه و
ده‌نگی دڵت زه‌نگی ڕۆژێکی پیرۆزه
ئه‌و کۆشکه‌ی بۆم دروستکردی
له خاکی دڵی خۆمدایه
مانگ ڕۆحمه و
ئه‌ستێره‌کان هه‌سته‌کانم
شیعره‌که‌شم هه‌ر ماچێکه
خۆر هه‌ڵدێت و تۆش چاوانت هه‌ڵده‌هێنیت
من ئه‌ژنۆم له‌زه‌وی ناوه و
له‌به‌رده‌متدا وه‌ستاوم
دڵم له ناو ده‌ستمدایه و
له ناو دڵما کۆشکێکی قه‌شه‌نگی تیایه و
ئه‌و کۆشه‌که‌ی شه‌و درووستمکرد
خۆتی تێدایه
هاتووین خۆم و دڵم و خۆت
به تۆ بڵیین
به‌یانی ڤالانتینت باش
تۆ ماچێکم پێده‌به‌خشی
منیش ملوانکه‌یه‌ک له گوڵی سور
به‌گه‌ردنتا هه‌ڵده‌واسم
ڤالانتاین
چـــه‌نده جوان‌و دڵگیره مه‌غرینی ئه‌م هــــه‌ینی یه شــــیرینه
خۆر له ئــــاوابوونیا په‌یــــامی ســـپێده‌یه‌كی گه‌شاوه‌و ڕوو نـه
لــــــه چــــــاوه‌ڕوانــــی هاتنی ڕۆژێكی نۆێ بـۆ عاشـــق نا
بۆیه ســــروشتیش ئه‌یه‌وێ خه‌نده‌بچێنێ لـه لێوی وه‌فادارانا
ئه‌م شه‌و نانووم بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه موو جــــــــسته‌م بـــــــتدوێنم
بــــه‌ڵــــــێن به ڕۆژی عاشــــــقان چــــیدی دڵـــت ناشكێنم
ئــــه‌چم بۆ نیشـتیمانی فه‌رهانگێك پیته مرواریه‌كان ئه‌چنمه‌وه
بۆ ئــــــه‌وه‌ی هۆنراوه‌یــه‌ك وه‌ک ســــیمات بێ گه‌رد بهۆنمه‌وه
ئـــــــه‌ی ئــه‌و كه‌ســی خۆ‌شویسیتیت له‌لا من بێ ئه‌ندازه‌یه
هاتــــــا له ژیانابم شــــــعرو هۆنــــــراوه‌م هــــــــــــی تـــۆیه
چیـبكه‌م دوریت ڕێگام بێ نادا ماچی ڤالانتاین له لێوانت بچێنم
لــــــه بـــڕی گوڵ‌و دیاری بۆ ئــه‌م ڕۆژه دڵی خۆمت بۆ ئه‌نـــێرم
ڤالانتاین
نــازداره‌کــــه‌م.........
له‌م ڕۆژه خۆش و شه‌یدای یه‌دا
چرکه‌ی کاتژمێره‌کان کۆده‌که‌مه‌وه؟
بۆئه‌وه‌ی له‌ئامێزی گفتوگۆدا
کاتمان هه‌بێت
بۆ چنینه‌وه‌یووشه له چرۆدا
*****
نازداره‌که‌م
گوڵی به‌هاره‌کانم گشت هێناوه
وێنه‌ی چه‌پک
وه‌کو خولگه‌ی نێو ئاسمان
ڕێك دامناوه
بۆوه‌ی له یه‌که‌م دیداری ئه‌م ڕۆژه‌دا
ببنه جوانی....ببنه‌ڕاستی
دڵی من و دڵی ئه‌وان
سه‌رمه‌ست ببن به ئیلهامی خۆشه‌وویستی
*****
پیرۆزت بێ ڤالانتاین
وه‌ك په‌لکه‌زێڕینه‌ی ناو به‌هار
خۆشم ئه‌وێی له‌م ڕۆژه‌دا
ئه‌یڵێمه‌وه سه‌د هه‌زار جار
هاوار ئه‌که‌م هه‌تا ماوین
خۆشم ده‌وێی
خۆشم ده‌وێی
گشت ڕۆژێک لای من بووه به‌ڤالانتاین
ده‌نگ دێ
ده‌نــگێک وادێ لــه ناخـه‌وه
هـــه‌ر دێت و نـــابڕێتـــه‌وه
ئــه‌و ده‌نگه وا له سینــه‌مدا
هـه‌موو گیانـــم ئــازار ده‌دا
ده‌نگێک لـه دڵ هه‌ڵ قوڵابێ
فرمێسکی گوڵ ئـاوی دابـێ
کێ ده‌توانـێ بــه ئاسانــی
بـۆی رابگرێ گوێیــه‌کــانی
ئــه‌و ده‌نـگه ده‌نگی سۆزێکه
سـۆز و حـــه‌نـانـی دایکێکه
یازده ســالـــه لــه‌نــاو گڵـه
به‌لام هه‌رده‌م لــه‌نــاو دڵــه
هۆ دایه گیان زۆر شـه‌وانێ
به‌ته‌نیا بۆت ده‌چمـه ژوانـێ
به‌س چـاوه‌رێم ئیلهامێ بـێ
بۆ یاده‌کـه‌ی کۆچــی تۆ بـێ
به‌لام زۆر که‌م ده‌توانم بـۆت
شیعرێ پڕ به‌بارته‌قای خۆت
بنوســـم وا بـــه ئــاسـانــی
گه‌ر دڵ نـه‌یکاته گریـــانـــی
دڵــی منــــیش زۆر نــاسکه
هه‌ر وه‌کو پــه‌ڕه‌ی گوڵێـــکه
هه‌ر كاتێ په‌ڕه‌ی گوڵ وه‌ری
دڵـی منــیش بـه‌کوڵ ده‌گری
جــێــژن و دووری
سبه‌ی جێژنه و دیسان من دوورم له ئێــــــــــوه
مات و مه‌لوول دڵ بۆتان گه‌لێ په‌شێــــــــــــوه
له به‌ر ده‌ردی دوورئ ئێوه،ئه‌مـــن هــــــــه‌رده‌م
باتی فرمێسك چاوم له خوێن لێواو لـێــــــــــوه
***************
سبه‌ی جێژنه و چ ئێڤرست چ هیمالایــــــــــــــه
بچووکترن له ئاست خه‌مێ له دڵمایــــــــــــــــه
له به‌ر خه‌می دووری ئێـــوه ئه‌من ئێستــــــــــــا
هه‌ر چه‌ند ده‌که‌م زوانم بۆ وته‌یه هه‌ڵنایـــــــه
*************
سبه‌ی جێژنه و ڕۆژی شایی و ده‌ست له ملانــــه
ڕۆژی هه‌ڵپه‌رکێ و سه‌ما و زوڕنا لێدانـــــــــــه
به‌ڵام بۆ من منی دوور له ئێوه‌ی زامــــــدار
ڕۆژی شین و خه‌م و خفه‌ت و گــریانـــــــــــــــــه
|