|
|
|
|
|
|
|
|
چه‌ند ساڵێك ده‌بێت، به‌تایبه‌تی دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و به‌شداریكردنی یانه‌كانی سلێمانی له خولی نایابی عێراق و په‌یدابونی پیشه‌گه‌ری له‌و یانانه‌و به‌رزبونه‌وه‌ی لایه‌نی مادی، ئێستا دیارده‌ی كۆچكردنی یاریزانانی كه‌لار به‌ره‌و یانه‌كانی سلێمانی روو له‌زیادبونه‌و له‌نێو یاریزانه‌كاندا یاریزانانی باله‌و تۆپی پێ زۆرتر ده‌رده‌كه‌ون به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تایه‌كان ته‌نیا له‌ماوه‌ی دووساڵی پێشوو
9 یاریزانی تۆپی پێ و 5 یاریزانی باله ئهمساڵًیش 7 یاریزانی تۆپی پێ روویان له‌یانه‌كانی سلێمانی كردوه و رۆژ به‌رۆژیش ژماره‌یان روو له‌زیادبونه، (عادل عه‌لی) كه‌یاریزانی سه‌ره‌كی هێڵی به‌رگری تۆپی پێی یانه‌ی شێروانه‌و بۆ ماوه‌ی 4-5 ساڵ ده‌بێت بۆ یانه‌ی شیروانه یاریده‌كات، ئه‌مساڵیش به‌پێی بۆندێك كه بڕه‌كه‌ی 4 ملیۆن دیناره له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیروانی نوێ رێككهوتوهو سه‌باره‌ت به‌جێهێشتنی یانه‌ی شێروانه ووتی: هۆكاری رۆیشتنم یه‌كه‌م ئاستی یانه‌كانی سلێمانی به‌رزتره‌و دووه‌میش من سه‌ربه‌ستم چ یانه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشتر له‌یانه‌ی شێروانهمانگانه بری 200 هه‌زار دینارم وه‌كو هاوكاری وه‌رده‌گرت و هه‌ندێك جار دوای 49 رۆژ مووچه‌مان وه‌رده‌گرت.
(هه‌ڵمه‌ت عادل) كه‌یاریزانی تۆپی پێ و یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدانه، ئه‌ویش بۆندێكی بۆ ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیروانی نوێ مۆركردوه، سه‌باره‌ت به‌هۆكاری رۆیشتنی ووتی: ئێستا خوێندكارم له زانكۆی سلێمانی و كێشه‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگانه‌م له‌یانه‌ی شێروانه هه‌بووه‌و زۆرجار توشی كێشهبوم لهوهگرتنی مووچه‌ی مانگانه، كه بڕی 200 هه‌زار دینارم وه‌رده‌گرت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی من له‌یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدانیشدا پاڵه‌وانی گه‌رمیان بووم و چه‌ندین پله‌ی یه‌كه‌م و دوهمیم بۆ یانه‌ی شێروانه به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌باره‌ت بهرۆیشتنیی ژماره زۆره‌ی یاریزانان له‌یانه‌كانی گه‌رمیان به‌گشتی و شێروانه به‌تایبه‌تی، (ئازاد حسێن) جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی شێروانه ووتی: ئێمه هیچ رێگرییه‌كمان نیه له رۆیشتنی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه له‌یانه‌ی شیرَوانه بۆ یانه‌كانی شاری سلێمانی و ووتیشی: رۆیشتنیان په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی مادییه‌وه هه‌یه‌و هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت بۆسه‌ر ئاستی یانه‌ی شێروانه بۆ به‌شداریكردن له‌خول وپاڵهوانێتیهكاندا.
فۆتۆ/ یانه‌ی شێروانه. |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|