9 یاریزانی تۆپی پێ و 5 یاریزانی باله ئهمساڵًیش 7 یاریزانی تۆپی پێ روویان له‌یانه‌كانی سلێمانی كردوه و رۆژ به‌رۆژیش ژماره‌یان روو له‌زیادبونه، (عادل عه‌لی) كه‌یاریزانی سه‌ره‌كی هێڵی به‌رگری تۆپی پێی یانه‌ی شێروانه‌و بۆ ماوه‌ی 4-5 ساڵ ده‌بێت بۆ یانه‌ی شیروانه یاریده‌كات، ئه‌مساڵیش به‌پێی بۆندێك كه بڕه‌كه‌ی 4 ملیۆن دیناره له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیروانی نوێ رێككهوتوهو سه‌باره‌ت به‌جێهێشتنی یانه‌ی شێروانه ووتی: هۆكاری رۆیشتنم یه‌كه‌م ئاستی یانه‌كانی سلێمانی به‌رزتره‌و دووه‌میش من سه‌ربه‌ستم چ یانه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشتر له‌یانه‌ی شێروانهمانگانه بری 200 هه‌زار دینارم وه‌كو هاوكاری وه‌رده‌گرت و هه‌ندێك جار دوای 49 رۆژ مووچه‌مان وه‌رده‌گرت. (هه‌ڵمه‌ت عادل) كه‌یاریزانی تۆپی پێ و یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدانه، ئه‌ویش بۆندێكی بۆ ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیروانی نوێ مۆركردوه، سه‌باره‌ت به‌هۆكاری رۆیشتنی ووتی: ئێستا خوێندكارم له زانكۆی سلێمانی و كێشه‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگانه‌م له‌یانه‌ی شێروانه هه‌بووه‌و زۆرجار توشی كێشهبوم لهوهگرتنی مووچه‌ی مانگانه، كه بڕی 200 هه‌زار دینارم وه‌رده‌گرت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی من له‌یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدانیشدا پاڵه‌وانی گه‌رمیان بووم و چه‌ندین پله‌ی یه‌كه‌م و دوهمیم بۆ یانه‌ی شێروانه به‌ده‌ستهێناوه. سه‌باره‌ت بهرۆیشتنیی ژماره زۆره‌ی یاریزانان له‌یانه‌كانی گه‌رمیان به‌گشتی و شێروانه به‌تایبه‌تی، (ئازاد حسێن) جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی شێروانه ووتی: ئێمه هیچ رێگرییه‌كمان نیه له رۆیشتنی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه له‌یانه‌ی شیرَوانه بۆ یانه‌كانی شاری سلێمانی و ووتیشی: رۆیشتنیان په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی مادییه‌وه هه‌یه‌و هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت بۆسه‌ر ئاستی یانه‌ی شێروانه بۆ به‌شداریكردن له‌خول وپاڵهوانێتیهكاندا.
فۆتۆ/ یانه‌ی شێروانه.